به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پەراوێزی دیدار لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاند: لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە پرسی پێوەندیدار بە پیشەی بەرگری و ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات و پرسی پێوەندیدار بە هاوکاری و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان، مانۆڕی سەربازی هاوبەش و پرسی پەروەردە تاوتوێ کرا.
ناوبراو زیادی کرد: ئامانج لە ئەو دیدارە گەشە پێدان و تۆکمە کردنەوەی ئاسایش لە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراقە ئەویش لە کاتێکدا کە ئەمریکا خەریکی پەرەپێدانی تیرۆریزم لە عێراقە.
سەردار باقری وتیشی: ئێمە لە ڕابردوو هاوکاری باشمان لە بواری بەرگری و جیهازات هەبوو و لە ئەو بوارەش گرێبەستمان واژۆ کرد و ئەو بەرهەمانە کە عێراق پێویستی هەبوو ئێمە دابینمان کرد.
سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕاشیگەیاند: هەروەها هاوکاری لە بواری مەشق و ڕاهێنان، ئۆپراسیۆن و ڕاوێژکاریمان لەگەڵ عێراق هەبووە و بڕیار درا کە هەر کاتێک لایەنی عێراقی پێویستی هەبوو، ئێمە لە پاڵ براکانمان بین.